پەیامی کورد... چالاکێکی مافەکانی ژنان لە سنە دەستبەسەر کرا
شیلان کوردستانی، کە یەکێکە لە چالاکانی ژن لە شاری سنە و ئەندامی "گرووپی ژنانی ژیڤانۆ"یە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندرا و چارەنووسی نادیارە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە، ١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (٢٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، شیلان کوردستانیان، کە یەکێکە لە چالاکانی ژنی ناسراو و ئەندامی گرووپی ژنانی ژیڤانۆ، لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە ڕفاندووە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شیلان کوردستانی دوای تەواو بوونی ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی دایە گەورەی لەلایەن ئەو هێزانەوە ڕفێندراوە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی دەستبەسەرکرانی شیلان کوردستانی لەبەردەستدا نییە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە