پەیامی کورد ... ئەو کەسانەی کە نیشانەکانیان نییە تاقیکردنەوەی کۆرۆنا نەکەن
زانایانی ئەمریکی دەڵێن ئەو کەسانەی کە نیشانەکانیان نییە تاقیکردنەوەی کۆرۆنا نەەکەن و پێویست ناکات ئەم تاقیکردنەوەیە ئەنجام بدەن .
بە پێی ڕاپۆرتێک بەرپرسانی تەندرووستی و دەرمانی ئەمریکا پێشتر ووتبوویان ئەەگەر کەسانێکیش کە نیشانەکانیشیان نییە بەڵام لەگەل ئەو کەسانەی کە بە کۆرۆنا تووشبوونە ، پەیوەندییان هەبووە دەبێ تاقیکردنەوەی تووشبوون بە کۆرۆنا ئەنجام بدەن .بەڵام ئەوان ئێستا ڕای خۆیان گۆڕیوە و ڕایانگەیاندووە کەسانێ کە هیچ نیشانەیەک لە تووشبوون بە کۆرۆنایان نییە پێویست نییە تاقیکردنەوەکە ئەنجام بدەن .
ئەم هەواڵە لە وێبسایتی فەرمی ناوەندی کۆنترۆڵ و پێشگیری لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا بڵاو کراوەتەوە و هەر ئەم بابەتە بووەتە هۆکار تا هەندێک لە میدیاکانی فشاری سیاسی کۆشکی سپی لە گۆڕانکاری ئەم بڕیارە گرینگە دەستێوەردەر بزانن . ترامپ بە تووندی هەوڵ دەدات پێش هەڵبژاردنەکان دەستی بە دەستکەوتێکی گەورە و مێژوویی دەربارەی واکسەنی کۆرۆنا بگات تاکوو لەم ڕێگایەوە خەڵکی ئەمریکا دووبارە بەرەو لای خۆی ڕابکێشێت و لە کۆشکی سپی بمێنێتەوە . ئەمریکا ٥.٨ میلیۆن تووشبوو بە کۆرۆنای تۆمار کردووەو ١٨٠ هەزار کەسیش لەم ووڵاتە بە هۆی تووشبوون بەم ڤیرووسە مەترسیدارەوە گیانی خۆیان لە دەستداوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە