ڕیزبەندی ماڵپەرە جیهانیەکان بۆ ساڵی ٢٠٢١ بڵاو بوویەوە

ڕیزبەندی ماڵپەرە جیهانیەکان بۆ ساڵی ٢٠٢١ بڵاو بوویەوە

پەیامی کورد...ڕیزبەندی ماڵپەرە جیهانیەکان بۆ ساڵی ٢٠٢١ بڵاو بوویەوە

بەپێی ریزبەندییەكی تازە كە لەلایەن ماڵپەرێكی تەكنۆلۆژی جیهانی بڵاوكراوەوەتەوە، (گۆگڵ) لە ریزبەندی یەكەمین ماڵپەری جیهان نەما و ماڵپەرێكی دیكە جێگای گرتەوە.

رۆژنامەی (zahel)ی ئەمریكا ریزبەندی 10 ماڵپەری بڵاوكردەوە كە لەسەر ئاستی جیهان زۆرترین سەردانكەریان هەبووە، لەو ڕیزبەندییە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تیك تۆك) لە پلەی یەكەمیندایە و جێگای (گۆگڵ)ی گرتەوە.

بە پێی زانیارییەكە ڕۆژنامەكەكە خواستی بەشداربوون لە ماڵپەری (تیك تۆك) لە ساڵی 2021 زۆر زیادی كرد و ژمارەی بەشداربووان گەیشتە یەك ملیار كەس.

هەر لە ڕۆژنامەكەدا هاتووە كە پێشتر لە ساڵی 2020 تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تیك تۆك) لە ڕیزبەندی حەوتەمین ماڵپەری جیهان بووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە