زریان و ڕەشەبای بەفری سەدە لە ئەمریکا : گەڕان بۆ دۆزینەوەی لاشەی قوربانیان لە ئۆتۆمبێلەکانیان بەردەوامە

زریان و ڕەشەبای بەفری سەدە لە ئەمریکا : گەڕان بۆ دۆزینەوەی لاشەی قوربانیان لە ئۆتۆمبێلەکانیان بەردەوامە
پەیامی کورد   ...  زریان و ڕەشەبای بەفری سەدە لە ئەمریکا : گەڕان بۆ دۆزینەوەی لاشەی قوربانیان لە ئۆتۆمبێلەکانیان بەردەوامە

کەناڵی میدیایی ئێن بی سی نیووز ڕاپۆرتی داوە کە ژمارەی کوژراوەکانی زریانی زستانی بێ وێنە و کارەساتباری ئەمریکا کە کە بەرپرسەکان ئەمەیان " زریانی سەدە " ناو لێناوە تاکوو ئێستا گەیشتووەتە ٦٠ کەس .

ڕزگارکەران ، لاشەی ژمارەیەک لە سەرنشینەکانی ئۆتۆمبێلەکان کە تێیدا گیریان خواردبوو لە ژێر بەفر و سەهۆڵەکان دۆزیوەتەوە و بەرپرسانی فریاکەوتن بە دوای کەسانی زیندوو یاخود قوربانیانی سەرنشین و شۆفێرەکانن .

زریانی زستانی ئەم دواییە لە سەرتاسەری ویلایەتەیەکگرتووەکان دەیان کوژراوی بە دواوە هەبووەو بووەتە هۆکاری شڵەژان و بێسەروبەری و ئاڵۆزی سەفەرەکانی کریسمەس .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە