پەیامی کورد... ئۆپۆزسیۆنی توركیا: له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا دوو هه‌زار پێشێلكاری كراون
سەرەرای ئەوەی سەرۆکەکەی کەمال کلیچدارئۆغڵو دانی بە ئەنجامەکانی خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا نا، به‌ڵام پارتی گه‌لی کۆماری (جەهەپە) ڕایگەیاند، لە کاتی هەڵبژاردنی یەکشەممەی ڕابردوودا کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئەنجامێکی باشتری لەوه‌ی چاوەڕوانده‌کرا بەدەستهێنا، سکاڵایان لەسەر پێشێلكاری لە هەزاران سندوقدا تۆمارکردووە.
بەڵام پارتی سەرەکی ئۆپۆزسیۆن باسی له‌وه‌كردووه ئه‌م سكاڵایانه ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی یەکەمی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە نێوان ئەردۆغان و ڕکابەرەکەی کەمال قلیچدارئۆغڵو ناگۆڕێت.
محه‌ڕه‌م ئركیك، جێگری سه‌رۆكی جه‌هه‌په پێشلكاری له 2269 سندوقی دەنگدان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و 4825 سندوقی دەنگدان لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا ڕوویداوە". هەروەها دووپاتی کردەوە کە پارتەکەی بەدواداچوون بۆ هەموو دەنگێک دەکات، تەنانەت ئەگەر ئەنجامی کۆتاییش نەگۆڕێت، بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز.
کلیچدارئۆغڵو ڕکابەری ئەردۆغان لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ویستبووی تیشک بخاتە سەر دیوی ئەرێنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ئەو لە زنجیرە تویتێکدا کە ئاراستەی ئەو کەسانە کردووە کە بە گەنجە ئازیزەکان وەسفی کردووە، بە "پەیامێکی ڕوونی گۆڕانکاری لە سندوقی دەنگدانەوە سەریهەڵداوە".
هەروەها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "ئەوانەی دەیانەوێت گۆڕانکاری لەم وڵاتەدا بكه‌ن ئێستا زیاترن لەوانه‌ی کە نایانەوێت"، ئاماژەیە بۆ بێتوانایی ئەردۆغان لە بەدەستهێنانی چانسی 50% بۆ سەرکەوتن.
له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا ئەردۆغان 49.4%ی دەنگەکان و کلیچدارئۆغڵو 44.96%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوەو بڕیاره 28ی ئه مانگه خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه بكرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە