PeyamaKurd - ترامپ : ئێرانێکی خاوەن چەکی ناوکی نەک هەر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڵکوو بۆ ئەمریکاش دەبوو بە مەترسی
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا شەوی چوارشەممە لە ووتارێکدا لە واشینتۆن ڕایگەیاند ئەوەی کە دەبوو بیکەین لەناوبردنی شێرپەنجەکە [کۆماری ئیسلامی] بوو. ووتیشی "کۆماری ئیسلامی خاوەن چەکی ناوکی دەبوو لەناو ببرێت. و ئێستا بە تەواوەتی لەناوی دەبەین."
ووتیشی ئێرانێکی خاوەن چەکی ناوکی نەک هەر تەنها بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڵکوو هەڕەشەی لە ئەمریکاش دەکرد.
ترامپ شەڕی لەگەڵ ڕژێمی ئێران بە "ئۆپراسیۆنی سەربازی" و "گەشتێک بۆ دۆزەخ" و "شوێنێکی ترسناک" ناوبرد