PeyamaKurd - ترامپ : ڕەنگە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە ئەورووپا ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران واژوو بکەین
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، "ڕێککەوتنێکی گەورە"ی لەگەڵ ئێران بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد کە پێشبینی دەکات لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕێککەوتنەکە لە ئەورووپا واژوو بکرێت.
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، ترامپ لەنێو نووسینگەی هێلکەیی (ئۆڤاڵ ئۆفیس) بە ڕۆژنامەڤانانی ڕاگەیاند: "ئێمە
تازە گەیشتینە ڕێککەوتنێکی گەورە سەبارەت بە جەنگ لەگەڵ ئێران." ووتیشی: "دوای کۆتایی هاتنی ئامادەکردنی بەڵگەنامەکان، کە بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تەواو بن، ئەگەری زۆرە ڕێوڕەسمی واژووکردنێک هەبێت، کە ڕەنگە لەئەورووپا بێت."
ھەروەھا ووتی، من ناتوانم لەوێ بم، بەڵام جەی دی ڤەنس لەوێ دەبێت.