PeyamaKurd - ترامپ : یان ئێران کارێکی درووست دەکات یان ئێمە کارەکە تەواو دەکەین
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا پێش سەفەرەكەی بۆ پێکەن ڕایگەیاند سەرۆکی چین لە جەنگی ئێران دا تاڕادەیەک باش هەنگاوی هەڵگرتووە، بەڵام واشینتۆن پێویستی بە هاوکاری ئەو نییە.
سەرۆک ترامپ ڕۆژی سێشەممە بە ڕۆژنامەنووسانی ووت "بڕیارە گفتوگۆیەکی درێژخایەن لەگەڵ شی جینپینگ سەبارەت بە ئێران ئەنجام بدەین."
ووتیشی "پێم وانییە پێویستمان بە هیچ هاوکارییەک سەبارەت بە ئێران هەبێت. ئێمە بە هەر شێوەیەک بێت سەردەکەوین، یان بە شێوەی ئاشتیاینە یان بە شێوازێکی تر سەردەکەوین."
سەرۆکی ئەمریکا بە ئاماژەدان بەوەی کە ڕەنگە لەم شەڕی دواییەدا هێزی سەربازیی ئێران لەناوچووبێت، هوشداری دا و ووتی "یان ئێران کارێکی درووست دەکات یان ئێمە کارەکە تەواو دەکەین.