PeyamaKurd - جێ بەجێ كردنی سزای لەسێدارەدانی ٣ دەست بەسەركراوانی ناڕەزایەتییان لە مەشهەد
دەزگای قەزایی ئێران، مێهدی ڕەسووڵی، موحەممەدڕەزا میری و ئیبراهیم دەولەت ئابادی بە تۆمەتی بەشداری کردن لە ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤ی مەشهەد و دەرگیری لەگەڵ هێزەکانی حکوومەت لە سێدارە دا.
لەم دۆسیانەدا جارێکی دیکە تۆمەتە دووبارەبووەکانی “سەرکردایەتی کردنی ناڕەزایەتییەکان” و “پەیوەندی بە خزمەتگوزارییە دەرەکییەكان” بۆ پاساوهێنانەوە بۆ لەسێدارەدانەکان بەکارهێندراوە.