زاخارۆڤا : دەنگی "کایا کاڵاس" وەک بەرازێک وایە !/ گرژی زارەکی نێوان مۆسکۆ و تالین تووندتر بوو

زاخارۆڤا : دەنگی "کایا کاڵاس" وەک بەرازێک وایە !/ گرژی زارەکی نێوان مۆسکۆ و تالین تووندتر بوو

PeyamaKurd - زاخارۆڤا : دەنگی "کایا کاڵاس" وەک بەرازێک وایە ! / گرژی زارەکی نێوان مۆسکۆ و تالین تووندتر بوو

 ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا کاردانەوەی تووندی نیشان دا و بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک دژی کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا و سەرۆکوەزیرانی پێشووی ستۆنیا.

ماریا زاخارۆڤا لە ووڵامی پێشبڕکێیەکی کۆمیدی لە ستۆنیا کە پێشبڕکێکاران بە "دەنگی قیژەی بەرازێک" کێبڕکێیان دەکرد، ووتی : "سەرەتا ئەوە جۆرێکی نوێ نییە لە کات بەسەربردن".

دووەم : پێم وایە ستۆنیا دەیتوانی بە سادەیی تۆمارێکی کایا کالاس لە جیاتی ئەوە لێ بدات و ئەویش سەرکەوت چوونکە بەڕاستی دەنگەکەی وەک بەرازێک وایە!”

کایا کالاس کە بە یەکێک لە تووندترین ڕەخنەگرانی کرێملین لە ئەورووپا ناسراوە، چەندین جار داوای سەپاندنی سزای تووندی لە دژی ڕووسیا لە سەردەمی شەڕی ئۆکراین کردووە.

تا ئێستا دەسەڵاتدارانی ستۆنیا کاردانەوەیان بەرامبەر بەو لێدوانانە نەبووە.