سوودانی و پاشای بەحرەین پەیوەندییەکی تەلەفوونیان ئەنجامدا

سوودانی و پاشای بەحرەین پەیوەندییەکی تەلەفوونیان ئەنجامدا
پەیامی کورد   ...   سوودانی و پاشای بەحرەین پەیوەندییەکی تەلەفوونیان ئەنجامدا

ڕاگەێندراوی فەرمی:
 سەرۆکوەزیران بەڕێز موحەمەد شیاع سوودانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ پاشای بەحرەین گفتوگۆ دەکات
••••••••••
سەرۆکوەزیران بەڕێز موحەمەد شیاع سوودانی، گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ جەنابی پاشای بەحرەین، حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە ئەنجام دا، کە تێیدا پێشهاتەکانی بارودۆخی ئەمنی ناوچەکە تاوتوێ کران.
لە پەیوەندییەکەدا جەخت لەسەر پێویستی ڕاگرتنی دەستبەجێی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان کرایەوە، بە جۆرێک کە ناوچەکە لە پەرەسەندنی زیاتری گرژی و ئاڵۆزییەکان بپارێزێت و ڕێگری بکات لە خلیسانی بەرەو مەترسی فراوانتر.
هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر گرنگی بەهێزکردنی هەماهەنگی عەرەبی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددییەکانی ئێستا، هەروەها دووپاتیان کردەوە کە پێویستە ووڵاتە زلهێزەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارییەتی خۆیان هەڵبگرن لە ڕاگرتنی جەنگ و پاراستنی ئاشتی و ئاسایش، لەسەر هەردوو ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی.
•••••
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران
٢ی ئازاری ٢٠٢٦

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە