PeyamaKurd - سوپای ئیسرائیل : هێرش بۆ سەر زیاتر لە ٣٠ بنكەی حیزبۆڵڵا لە باشووری لوبنان
ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هێزەکانی ئەو ووڵاتە زیاتر لە ٣٠ ژێرخانی حیزبۆڵڵایان لە باشووری لوبنان کردووەتە ئامانج.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، بنكە بۆردومان کراوەکان بریتی بوون لە کۆگای چەک و بنکەی چاودێری و ئەو باڵەخانانەی کە بۆ ئاراستەکردنی ئۆپراسیۆنەکانی دژ بە هێزەکانی ئیسرائیل و خەڵکی مەدەنی بەکاردەهێنرێن.
سوپای ئیسرائیل هەروەها بانگەشەی ئەوەی کرد کە ژمارەیەک لە هێزەکانی حیزبۆڵڵاش لەم هێرشانەدا کوژراون.