PeyamaKurd - سیناتۆر لیندسی گراهام : پێویست بە هێزی زەمینی ئەمریکا لە ئێران ناکات؛ گەلی ئێران دەبێت هێزی بەرگری لە خۆی هەبێت
لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیووز، لیندسی گراهام، سیناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێویست بە ناردنی هێزی زەمینی ئەمریکا بۆ ئێران ناکات و گەلی ئێران خۆی لە ناوخۆی ووڵات دا ھەیە؛ بەڵام بە ووتەی ئەو ، ئەوەی کەمیان هەیە ئامرازی بەرگرییە لە دژی سەركوتكەرانی کۆماری ئیسلامی.
گراهام بە ئاماژەدان بە "چارەسەری هەمواری دووهەم" ووتی : پڕچەک کردنی گەلی ئێران دەتوانێ ڕێگایەکی ڕاستەقینە بۆ گەڕانەوەیان بۆ ئازادی بێت و هاوکێشەی شەڕی کۆماری ئیسلامی لە ناوەوە بگۆڕن