سەرۆک ترامپ : ئێران دۆڕاوە و دەبێت بە درووستی ووڵامی هەموو داواکارییەکانی ئەمریکا بداتەوە

سەرۆک ترامپ : ئێران دۆڕاوە و دەبێت بە درووستی ووڵامی هەموو داواکارییەکانی ئەمریکا بداتەوە

PeyamaKurd - سەرۆک ترامپ : ئێران دۆڕاوە و دەبێت بە درووستی ووڵامی هەموو داواکارییەکانی ئەمریکا بداتەوە


سەرۆک دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند ئەمریکا لەگەڵ ئێران ئێستا لە لێواری گەیشتن بە ڕێککەوتن یاخود دەست پێکردنەوەی هێرشەکان دایە و هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرشی خێرا و وێرانکەری کرد ئەگەر ڕژێم "هەموو ووڵامەکان بە درووستی نەداتەوە."

سەرۆکی ئەمریکا لە بنکەی سەربازی هاوبەشی ئەندرووس ووڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە.

دەربارەی ئەگەری ڕێککەوتن یان دەست پێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر ئێران ووتی، "باوەڕ بکەن، ڕێک لە لێوارەکەداین. ئەگەر ووڵامە درووستەکانمان پێ نەگات، [شەڕ] بە زوویی ڕوودەدات. ئێمە ئامادەین [بۆ دەست پێکردنەوە ئۆپراسیۆنەکان]. دەبێت ووڵامە درووستەکان وەربگرین. دەبێت ووڵامەکان بە تەواوی و سەدا سەد ووڵامی باش بن."

ترامپ ڕایگەیاند گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران دەبێتە هۆی پاراستنی "بڕێکی زۆر لە ووزە و ژیان."

بەڵام هەڕەشەی کرد لە ئەگەری ڕێک نەکەوتن، ئەوە ئاڵۆزییەکان "زۆر خێرا دەبن و چەند ڕۆژێکی کەم دەخاێنن."

سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە لەوەی بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکاوە ئێران بووەتە "ووڵاتێکی دۆڕاو" کە زۆربەی سەرکردەکان و توانا سەربازییەکانی لەدەست داوە.

ڕاشیگەیاند، ئەو بەرپرسانەی ئێستا تێکەڵەیەکن لە کەسانی "زۆر خراپ و شێت،" بەڵام "کەسانی زۆر باشیش" هەن کە دەیانەوێت بگەن بە ڕێککەوتن