شارەزا : ژمارەیەکی بەرچاو لە کۆمپانیا ئەورووپییەکان چینیان وەک شوێنی دامەزراوە بەرهەم هێنانەکانیان هەڵبژاردووە

شارەزا : ژمارەیەکی بەرچاو لە کۆمپانیا ئەورووپییەکان چینیان وەک شوێنی دامەزراوە بەرهەم هێنانەکانیان هەڵبژاردووە

PeyamaKurd - شارەزا : ژمارەیەکی بەرچاو لە کۆمپانیا ئەورووپییەکان چینیان وەک شوێنی دامەزراوە بەرهەم هێنانەکانیان هەڵبژاردووە

▫️بیان یۆنگزۆ، جێگری سەرنووسەری گۆڤاری "مۆدێرن کردنی حوکمڕانی" چینی و زانای سەردانکەر لە زانکۆی یێڵ، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کۆمپانیای سپۆتنیک، سەرنجی لەسەر زیادبوونی زیادەی بازرگانی نێوان چین و یەکیتی ئەورووپا خستەڕوو و بۆچوونی خۆی لەبارەی ئەگەری دروست بوونی ململانێی بازرگانی نوێ لە نێوان هەردوولادا خستەڕوو:

▫️"پاراستنی بازرگانی، کە لەلایەن ئەمریکا و چەند ووڵاتێکی تری ڕۆژئاواوە دەستی پێکردووە، بووەتە هۆی کەم بوونەوەی سەقامگیری زنجیرە بەرهەمهێنانی جیهانی. لە هەمان کاتدا زنجیرەکانی دابین کردنی ئەوروپا لە بنەڕەت دا زیاتر لاواز بوون: ئەورووپا ڕووبەڕووی ئاستەنگی ووزەی جیددی دەبێتەوە، هەروەها خۆڕاگری زنجیرە بەرهەمەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو کەمترە لە چین.

▫️دەبێت لایەنی ئەورووپی دان بەوەدا بنێت کە بارودۆخی ئێستا تا ڕادەیەکی زۆر لە ئەنجامی سیاسەتەکانی خۆیەتی و پەیوەندی بە کردەوەکانی چین ەوە نییە.

▫️لە نێوان ئاستەنگییە ئابوورییەکان دا، زۆرێک لە کۆمپانیا ئەورووپییەکان بڕیاریان داوە بەرهەمەکانیان بگوازنەوە بۆ دەرەوەی ووڵات، ژمارەیەکی بەرچاویشیان چینیان وەک شوێنی دامەزراوەکانی بەرهەمهێنانیان هەڵبژاردووە. هۆکاری سەرەکی ئەم هەڵبژاردنە زنجیرە بەرهەمهێنانی بەهێزی چین و ژێرخانی پیشەسازی پەرەسەندوو بوو. لە ئەنجامدا ناهاوسەنگی بازرگانی نێوان چین و یەکیتی ئەورووپا خراپتر بووە، بەو پێیەی بەشێکی بەرچاو لەو بەرهەمانەی کە لەلایەن کۆمپانیا ئەوروپییەکانەوە لە چین بەرهەم دەهێنرێن، دواتر هەناردە دەکرێن... بۆ بازاڕی ئەورووپا. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە کۆمپانیا ئەورووپیەکانیش سوود لەم چالاکییە وەردەگرن.

▫️لە کورتخایەندا سەرکردەکانی ئەوروپا بە هەوڵی بەدەستهێنانی پشتیوانی دەنگدەران، پێدەچێت بەردەوام بن لە بەسیاسیکردنی ئەو پرسە و هەوڵی چارەسەرکردنی ناهاوسەنگی بازرگانی نێوان چین و یەکێتی ئەوروپا لە ڕێگەی ڕێوشوێنی سیاسییەوە. بەڵام بە بڕوای من مەحاڵە تەنها بە ڕێگەی سیاسی ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت.