فاینشاڵ تایمز : ئێران مانگی دەستکردی سیخوڕی چینی بۆ هێرش کردنە سەر بنکەکانی ئەمریکا بەکارهێناوە

فاینشاڵ تایمز : ئێران مانگی دەستکردی سیخوڕی چینی بۆ هێرش کردنە سەر بنکەکانی ئەمریکا بەکارهێناوە

PeyamaKurd - فاینشاڵ تایمز : ئێران مانگی دەستکردی سیخوڕی چینی بۆ هێرش کردنە سەر بنکەکانی ئەمریکا بەکارهێناوە

ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خاكەلێوە، ڕۆژنامەی فاینشاڵ تایمز لە ڕاپۆرتێک دا ئاشکرای کردووە، مانگی دەستکردی TEE-01B لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ لە خاکی چینەوە ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کراوە و دواتر لە ڕێگەی پلانێکی ئاڵۆزەوە لەناو خولگەکەدا ڕادەستی هێزی هەوافەزای سوپای پاسداران کراوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوەکراوە، سوپای پاسداران ئەم مانگە دەستکردەی بۆ وێنەگرتنی ووردی بنکەی ئاسمانی شازادە سوڵتان لە سەعوودیە بەکارهێناوە، کە بووە هۆی زیان گەیاندن بە ٥ فڕۆکەی سووتەمەنی گواستنەوەی هێزی ئاسمانی ئەمریکا.

زانیاری لەسەر ئەم شوێنانە دراوە:
١ــ بنکەی ئاسمانی موەفەق سەڵتی لە ئوردن.
٢ــ بارەگای دەستەی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکا لە بەحرەین.
٣ــ ناوەندە لۆجستییەکانی وەک کەمپی "لیمۆنییە" لە جیبووتی.
٤ــ چاودێرییەکان تەنها لایەنی سەربازی نەگرتووەتەوە، بەڵکوو وێنەی ژێرخانە مەدەنییەكانی وەک وێستگەکانی شیرین کردنی ئاوی دەریا لە ئیمارات و کارگەکانی ئەلەمنیۆم لە بەحرەینی گرتووە.