PeyamaKurd - ناتانیاهوو : فه‌رمانی ئێمه بۆ سوپاكه‌مان له باشووری لوبنان نه‌گۆڕاوه
بێنیامین ناتانیاهوو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایده‌گه‌ێنێت، فه‌رمانی خۆی و وه‌زیری به‌رگری ووڵاته‌كه‌ی بۆ سوپاكه‌یان له باشووری لوبنان نه‌گۆڕاوه و جارێكی دیكه‌ش جه‌خت له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی سوپاكه‌یان ده‌كاته‌وه له باشووری لوبنان تا ئه‌و كاته‌ی پێویست بێت.
بێنیامین ناتانیاهوو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، له په‌یامێكی ته‌له‌فزیۆنی دا ووتی"فه‌رمانی من و وەزیری بەرگری ئیسرائیل بۆ سوپاكه‌مان ڕوونە و نەگۆڕاوە: سەربازانی ئێمە لە باشووری لوبنان ئازادی تەواوی جووڵه‌یان هەیە بۆ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی هەر هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاسته‌وخۆ لەسەر خۆیان یان لەسەر دانیشتوانی باکووری ووڵات. بۆ ئەمە هیچ سنووردارییه‌ك بۆ سوپای ئیسرائیل بوونی نییه."
جارێكی دیكه دووپاتی كردووەته‌وه "هەڵوێستی من نه‌گۆڕه له‌سه‌ر مانه‌وه‌مان لە ناوچەی ئەمنی له باشووری لوبنان تا ئەو کاتەی کە پێویست بێت بۆ پاراستنی دانیشتوانی باکوور و سەرجەم هاووڵاتییانی ئیسرائیل."