PeyamaKurd - هۆشداری ترامپ بە تاران : ١٠٠٠ مووشەک ئامادەی ئاراستەکردنن بەرەو ئێران ە
بەیاننامەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا:
١٠٠٠ موشەک ئامادەی تەقاندنن و بەرەو کۆماری ئیسلامی نیشانە شکێندراون، و بە هەزاران مووشەکی تریش دەست بەجێ لە دوای ئەوانەوە دەتەقێندرێن؛ ئەگەر حکوومەتی ئێران هەڕەشەکەی جێ بەجێ بکات — کە لە زۆرێک لە دوورگەکانی جیهان دا بووەتە باسی سەر زمانان — بۆ تیرۆرکردن یان هەوڵ دان بۆ تیرۆرکردنی سەرۆک کۆماری بەردەوامی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە لەم حاڵەتەدا، ئەو کەسە خودی مـن خۆمم!
فەرمانەکان لە پێش ترەوە دەرکراون و سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ماوەی یەک ساڵ، کە شایەنی درێژکردنەوەشە، ئامادەیە، خوازیارە و بەتوانایە بۆ ئەوەی سەرجەم ناوچەکانی ئێران بە تەواوی کاول و وێران بکات - سوپاس بۆ خوا!
سەرۆک کۆمار
دۆناڵد جەی. ترامپ