PeyamaKurd - پاکستان داوای بەردەوامی ئاگربەست لە نێوان ئێران و ئەمریكا دەكات
ئیسحاق دار وەزیری كاروباری دەرەوەی پاكستان، بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، وتوووێژە ٢١ کاتژمێرییەکەی نێوان تاران و واشینتۆن ی بە "چڕوپڕ و بونیاتنەر" وەسف کرد و جەختی لەسەر پێویستی پاراستنی ئەو کەشە ئەرێنییە کردەوە کە لە کاتی گفتوگۆکان دا دروست ببوو.
ناوبراو داوای لە لایەنەکان کرد بە ئامانجی گەیشتن بە "ئاشتی و ئاسوودەیی" لە ناوچەکەدا، بەردەوام بن لەسەر ڕێڕەوی دیپلۆماسی و لە هەر جۆرە هەنگاوێکی سەربازی دژی یەکدی خۆیان بەدوور بگرن.
وەزیری کاروباری دەرەوەی پاکستان لە درێژەدا ڕوونی کردەوە : "زۆر گرینگە کە لایەنەکان بەردەوام بن لە پابەندبوونیان بە ئاگربەست.