PeyamaKurd - پەكخستنی کەشتییەکی نەوتهەڵگر کە بەرەو ئێران دەچوو، لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، ڕۆژی ١٨ی جۆزەردان، هێزەکانی ئەمریکا لە کەندئاو کەشتییەکی نەوتهەڵگریان بە ناوی "M/T Lexie" بە ئاڵای وڵاتی بۆتسواناوە پەکخستووە، ئەمە دوای ئەوە بووە کە کە لە کاتی ڕۆیشتنی بەرەو دوورگەی "خارک"ی ئێران، فەرمانی ڕاگرتنی پشتگوێ خستووە.
سێنتکۆم لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوی کردەوە: "کەشتییەکە چەندین هۆشداریی لەدوای یەکی پشتگوێ خست و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا چەندین جار پابەندی ڕێنماییەکانی هێزەکانی ئەمریکا نەبووە."
بەپێی ڕاگەیەندراوی سپای ئەمریکا، مووشەکێکی جۆری "هێڵفایێر" ئاراستەی ماتۆڕی ئەو نەوتهەڵگرە بەتاڵە کراوە و بەهۆیەوە پەکخراوە.
هەروەھا سێنتکۆم ڕایگەیاند، لە ماوەی ئاگربەستدا لەگەڵ ئێران، هێزەکانی ئەمریکا ڕێڕەوی ١٢٢ کەشتیی بازرگانییان گۆڕیوە و ٦ کەشتیی تریشیان بە تەواوی پەکخستووە.