ڕۆیتەرز : پاکستان رێگری لە تیرۆرکردنی دوو بەرپرسی باڵای ئێران کردووە

ڕۆیتەرز : پاکستان رێگری لە تیرۆرکردنی دوو بەرپرسی باڵای ئێران کردووە

PeyamaKurd - ڕۆیتەرز : پاکستان رێگری لە تیرۆرکردنی دوو بەرپرسی باڵای ئێران کردووە

 پێنجشەممە، بەرپرسێکی باڵای پاکستانی بە ئاژانسی "رۆیتەرز"ـی ڕاگەیاند، ئیسرائیل لە چەند رۆژی ڕابردوودا، زانیاری لەبارەی شوێنی مانەوەی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و موحەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێرانی لەبەردەستدا بووە.

ئاماژەی بەوە کرد، ئیسرائیل دەیویست هەردوو بەرپرسە باڵاکەی ئێران لەناو ببات و کۆتایی یان پێ بهێنێت.

ڕوونیشی کردەوە، ئیسرائیل لەسەر داوای ئەمریکا لەو کارە پاشگەز بووەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی پاکستان داوای لە ئەمریکا کردووە ئیسرائیل ئاگادار بکاتەوە بۆ ئەوەی هێرش نەکاتە سەر عێراقچی و قالیباف.