PeyamaKurd - کاردانەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران بەرامبەر بە تویتەکەی توێژەری ئەمریکی
🔸 عێراقچی لە پەیامێکدا نووسیویەتی : لە زانستی سیاسی دا زاراوەیەک بۆ ئەم دیاردەیە هەیە: پێی دەوترێت "کۆنتڕۆڵی دەوڵەت"؛ و ئەمەش ڕێک ئەو دۆخەیە کە گەلی ئەمریکا دەنگی دا بۆ کۆتاییهێنان.
🔸 ڕوونکردنەوە: توێژەر و شرۆڤەکاری داتاکان ستیڤن مەکینتایر لە پاساوەکانی کۆشکی سپی بۆ هێرشی نایاسایی بۆ سەر ئێران کۆڵیەوە. لە تویتێک دا ڕوونی دەکاتەوە کە بەیاننامەی کۆشکی سپی لە 2ی ئازاری 2026 کە پاساو بۆ شەڕی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران دەهێنێتەوە، کە گشتگیرترین لێدوانە و 44 ڕووداوی خستووەتە لیستی ڕووداو و بانگەشەی مردنی 992 ئەمریکی، بەبێ ئاماژەدان بە سەرچاوەکە، لە ڕاستی دا لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنێکی هەواڵگری سەربەخۆ نییە، بەڵکوو دەریدەخات ئەم داتایە لە ڕاپۆرتێکی 19ی حوزەیرانی 2025 وەرگیراوە کە لەلایەن تێزۆ کاهن ەوە ئامادەکراوە ، کارمەندی پێشووی ئایپاک، بۆ دامەزراوەی بیرکردنەوەی FDD؛ ڕاپۆرتێک کە کەمێک پێش یەکەم هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بڵاوکرایەوە، و بەراوردکردنی ووردەکارییەکانی لەگەڵ بەیاننامەی کۆشکی سپی، ئاماژە بە پەیوەندییەکی نزیکەی تەواوەتی نێوان ئەو دوو لیستە و تەنانەت چڕبوونەوەی هەندێک ئیدیعا لە وەشانی فەرمی دا دەکات.