PeyamaKurd - کوەیت باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لەو ووڵاتە بانگهێشت دەکات و هۆشداری تووند دەدات
وەزارەتی دەرەوەی کووەیت ڕایگەیاند کە محەممەد تووتوونچی، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لەو ووڵاتە بانگ کردووە تا ناڕەزایەتی تووندی دەوڵەتەکەی بەرامبەر بە هەوڵی دزەکردنی هێزە چەکدارەکانی سەر بە سوپای پاسدارانی پێ ڕابگەێنێت.
کوەیت ئەم هەنگاوەی تارانی وەک "کردەوەیەکی دوژمنکارانە" و "هێرشێکی ڕاشکاو" بۆ سەر سەروەری خاکەکەی ناو بردووە.
ئەم بڕیارە دوای ئەوەیە کە وەزارەتی ناوخۆی کوەیت دەست بەسەرکردنی چوار ئەندامی سوپای پاسدارانی ڕاگەیاند کە ویستوویانە لە ڕێگەی دەریاوە دزە بکەنە نێو دوورگەی "بوبیان".
بەپێی بەیاننامە فەرمییەکان، دەستبەسەرکراوەکان بریتین لە دوو سەرهەنگ، یەک سەروان و ستوانێکی هێزی دەریایی سپای پاسداران کە دانیان بەوەدا ناوە مەبەستیان بووە بۆ ئەنجامدانی "کردەوەی تێکدەرانە" بچنە نێو خاکی کوەیتەوە.