پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له لارش ڕۆناس باڵیۆزی نوێی سوید له عێراق كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركی نوێیدا بۆ خواست و ئامادەیی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك نیشان دا، هەروەها په‌یوه‌ندییەکانى هه‌رێمی كوردستان و سوید و به‌ره‌وپێشبردنى زیاتریان، به‌تایبه‌تی له‌بواری وه‌به‌رهێناندا، دووپات كرده‌وه.
له دیدارێكدا كه پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١٦ی ٩ی ٢٠١٩ له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پوخته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی پرسه گرنگه‌كانی قۆناغی ڕابردوو و ئێستا، به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی چاكسازى له هه‌رێم، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ــ به‌غدا، خواستی هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان له بواری سه‌قامگیری و ئاساییشدا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مەترسییەکانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر، پێشكه‌ش كرد.
باڵیۆزی نوێی سوید له عێراق ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به گرنگییه‌وه سه‌یری په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و باسی ڕۆڵی وڵاتانی ئه‌ورووپایی له ناوچه‌كه كرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە