پەیامی کورد ... بەرپرسی کۆمیتەی هاوبەشی ئەرتەشی ئیسرائیل لە ئامادەیی ئەرتەشی ووڵاتەکەی بۆ بەرەوڕووبوونەوەی سنووردار لەگەڵ ئێران هەواڵی دا .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە جارۆزەلیم پۆست ڕایگەیاند : ، بەرپرسی کۆمیتەی هاوبەشی ئەرتەشی ئیسرائیل ، ژەنڕاڵ کووچاوی ڕایگەیاندووە : " ئەم ئەگەرە بوونی هەیە کە ئەرتەشی ئیسرائیل بەرەوڕووی ئێران ببێتەوە ، هەر بۆیە ئێمە بۆ ئەم جۆرە دۆخە ئامادەیی پێویستمان هەیە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، ژەنڕاڵ کووچاوی لە مەراسمێکدا بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی یەکێک لە فەرماندەکانی پێشووی کۆمیتەی ئەرتەشی ئیسرائیل دا ڕایگەیاند : ئیسرائیل لەمبارەوە زۆر بە ووریاییەوە ڕەفتار دەکات .
هەروەها جەختی کردووەتەوە کە باشتر بوو ئیسرائیل ناچار بە هەوڵی تاکلایەنە نەبوایە لەم بابەتەدا .
بەرپرسی کۆمیتەی ئەرتەشی ئیسرائیل بە ئاماژەدان بەوەی کە هێزی قودس سەر بە سوپای پاسداران ، چەک و تەقەمەنی مووشەکی بۆ ناو خاکی عێراق گواستوەتەوە هەروەها ڕایگەیاند : ئێمە ئیزن بەوە نادەین ئێران نە لە سووریا و نە لە عێراق جێگیر ببێت
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە