پەیامی کورد ... بە هۆی تەقینەوەیەک لە ئەفغانستان زیاتر لە ٣٥ کەس کوژراو بریندار بوون
وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان بڵاویکردەوە، بەهۆی تەقینەوەیەک لەبۆنەیەکی ئاینیدا، ١٥ کەس کوژراون و ٢٠-ی دیکەش برینداربوون.
بەپێی راگەێندراوی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لەبۆنەیەکی ئائینیدا لە ناوچەی غەزنە، تەقینەوەیەک روویداوە و بەهۆیەوە لانیکەم ١٥ کەس کوژراون و ٢٠-ی دیکەش برینداربوون.
لەوبارەیەوە، تارق ئاریان ووتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان رایگەیاند، تەقینەوەکە بەهۆی بۆمبێکەوە بوە کە لەناو تایەی عارەبانەیەکی دەستیدا دانراوە و ژمارەی کوژراوانیش لەزیادبووندایە.
هەرچەندە لەئێستادا دانووستانی ئاشتیانە لەنێوان بەرپرسانی ئەفغانستان و هێزەکانی تاڵیبان بەڕێوەدەچێت، بەڵام بەردەوام هێزەکانی تاڵیبان هەوڵی کۆنترۆڵکردنی شار و شارۆچکەکان دەدەن و لەماوەی رابردوشدا چەندین تەقینەوەی خوێناوییان ئەنجامداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە