فەیسبووک سەدان ئەکاونتی ساختەی ڕێژیمی ئێرانی سڕییەوە

فەیسبووک سەدان ئەکاونتی ساختەی ڕێژیمی ئێرانی سڕییەوە

پەیامی کورد    ...     فەیسبووک سەدان ئەکاونتی ساختەی ڕێژیمی ئێرانی سڕییەوە

تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاندووە کە سەدان ئەکاونتی ساختەی ڕێژیمی ئیسلامی ئێرانی سڕیوەتەوە.

''ناتانیل گلیچێر''، بەڕێوبەری بەشی ئەمنییەتی سایبیری فەیسبووک ڕایگەیاندووە، تۆڕی ڕادیۆیی و تەلەفزیۆنی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەگەڵ ئەو ئەکاونتانەی کە پێشتر زانیاری هەڵەیان بڵاو کردووەتەوە و سڕیومانەتەوە، پەیوەندی بنەڕەتییان بووە.

فەیسبووک هۆکاری سڕینەوەی ئەو ئێکاوتانەی بۆ بڵاوکردنەوەی ''زانیاریی هەڵە و ناڕاست'' گەڕاندووەتەوە. هەروەها فەیسبووک لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا، سەبارەت بە ئەکاونتی گومانلێکراو و باوەڕپێنەکراوەکان کە بە شێوەی سیستەماتیک دەنگدانی هەر یەک لە ووڵاتانی ئەمریکا و بەریتانیایان کردووەتە ئامانج، سڕیوەتەوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ''ڕۆیتەرز'' ووتوویەتی کە دەنگ و ڕەنگی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران کە ''عەلی خامنەیی'' بە سەرۆکی دێتە ئەژمار، تا ئێستا هیچ دژکردەوەیەکی فەرمی نیشان نەداوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە