وەزیری پەروەردە: پلان هەیە دوای جەژنی رەمەزان دەرگای قوتابخانەكان بكرێنەوە

وەزیری پەروەردە: پلان هەیە دوای جەژنی رەمەزان دەرگای قوتابخانەكان بكرێنەوە

پەیامی کورد … وەزیری پەروەردە: پلان هەیە دوای جەژنی رەمەزان دەرگای قوتابخانەكان بكرێنەوە

 

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، پلان هەیە دوای جەژن دەرگای قوتابخانەكان بكرێنەوە و باس لەوەشدەكات، پسپۆڕانی وەزارەتەكەی كار لەسەر پوختكردنەوەی وانەكان دەكەن.

 

 

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، داخستنی دەرگای قوتابخانەكان دیاردەیەكی جیهانییە و تایبەت نییە بە هەرێمی كوردستانەوە و هیچ وڵاتێك لە جیهاندا نییە كوالێتی خوێندنەكەی لە دوای كۆرۆناوە، وەك پێش بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە بێت.

 

وتیشی، داخستن و كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان بە پێی راپۆرت و لێكدانەوە تەندروستیەكان و دوو ملیۆن كەس جوڵەیان لە ناوەندەكانی خوێندندا هەیە و ژیانی قوتابیان و مامۆستایانیان بەلاوە گرنگە.

 

وەزیری پەروەردە باسی لەوەشكرد، كە پلانیان داناوە بۆ دوای جەژن دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بكەنەوە و بۆ ئەوەش پسپۆرانی وەزارەتەكەیان سەرقاڵی پوختكردنەوەی وانەكانی خولی یەكەم و خولی دووەمن.

 

جەختیشی كردەوە، لەگەڵ رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان بە تایبەتی یونیسێف لەپەیوەندی بەردەوامدان بۆ دانانی ستراتیژێك بۆ قەرەبووكردنەوەی خوێندن و دوبارە بونیاتنانەوەی پرۆسەی خوێندن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە