مانگانە ١٠ هەزار منداڵ بە هۆی برسیەتییەوە دەمرن

مانگانە ١٠ هەزار منداڵ بە هۆی برسیەتییەوە دەمرن

پەیامی کورد ... مانگانە ١٠ هەزار منداڵ بە هۆی برسیەتییەوە دەمرن

 

بەپێی دوایین ئاماری ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی، مانگانە ١٠ هەزار منداڵ لە سەرانسەری جیهان بەهۆی برسییەتییەوە دەمرن.

 

 ڕۆژی چوارشەمە ١٦ی ئەیلوول،  تێدرۆس ئادهانۆم سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕای گەیاند بەهۆی داخرانی ژمارەیەكی زۆر لە قوتابخانەكانی جیهان، نزیكەی ٣٦٠ ملیۆن منداڵ لە سەرانسەری جیهان بێبەشبوون لە وەرگرتنی ئەو خواردنە بەخۆڕاییانەی كە لە قوتابخانەكان دابەش دەكران، هەر ئەمەش وای كردووە كە ژمارەیەكی زیاتر لە منداڵان بەهۆی برسیەتییەوە بمرن و مانگانەش ١٠ هەزار منداڵ بەهۆی برسیەتییەوە دمرن.

 

تێدرۆس ئادهانۆم لە قسەكانیدا ئاماژەی بەوەش داوە كە بەهۆی هاتنی پەتای كۆرۆناوە، بەشێكی زۆر لە منداڵانی جیهان خزمەتگوزاریی سەرەتاییان پێ ناگات و دۆخی ئێستای منداڵان سەرەڕای نەبوونی خۆراك و پەتای کۆرۆناش، هاوکات توندتیژیشیان بەرامبەر دەكرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە