پەیامی کورد …. وەزیری تەندروستی: بارودۆخی تەندروستی ھێشتا لە مەترسیداییە
وەزیری تەندروستی هەرێم رایدەگەیەنێت،" چەند حاڵه‌تێكی دیكه‌ی گومانلێكراوی نه‌خۆشی کەڕووی رەش ھەبووە، بەڵام تا ئێستا پشتڕاست نەکراوەتەوه".
سامان به‌رزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،" اقیگەکانی ھەرێمی کوردستان توانای دەستنیشانکردنی نەخۆشی كەڕووی ڕەشییان ھەیە و بەدواداچوون و پشکنین بۆ ھەموو گومانلێکراوهكان دەکرێت".
ئاماژەی بەوەشدا،" ئه‌و نه‌خۆشییه هیچ مه‌ترسییه‌كی ته‌شه‌نه‌كردنی نییه، چونكه نه‌خۆشییه‌كی گوازراوه نییه و له كه‌سێكه‌وه بۆ یه‌كێكی دیكه ناگوازرێته‌وه".
وتیشی،" هۆكاری تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه تەنها په‌یوه‌ندی به سیسته‌می به‌رگری له‌شی كه‌سی تووشبووه‌وه هه‌یه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به كاریگه‌رییه لابه‌لاكانی په‌تای كۆرۆناوه نییه".
وەزیری تەندروستی هۆشداریشیدا،"بارودۆخی تەندروستی ھێشتا لە مەترسیداییە و ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە بڵاوبوونەوەیە و پێویستە رێكاره خۆپارێزییەکان زیاتر بکرێن".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە