پەیامی کورد … وەزیری تەندروستیی بریتانیا بە هۆی ماچێکەوە دەستی لەکار کێشایەوە
بەهۆی بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەگەڵ یاریدەدەرەکەی، وەزیری تەندروستی بەریتانیا دەستی لەکار کێشایەوە.
مات هانکۆک وەزیری تەندروستی بەریتانیا، دوای چەند رۆژێک لە بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی و وێنەیەکی لەگەڵ جینا کولادانجیلۆ، یەکێک لە هاوکارەکانی، کە رێکاری خۆپارێزیان شکاندبوو، لە ژێر فشاردا دەستی لەکار کێشایەوە.
لهوبارهشهوه مات هانکۆک، لە هەژماری خۆی لە تویتەر پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "وەکو وەزیری تەندروستی و کارووباری کۆمەڵایەتی دەستلەکاردەکێشێتەوە"، وتیشی: "ئەوەی رێسا و یاساکانی کۆرۆنای داناوە دەبێت پێشیانەوە پابەندبێت، هەر لەبەر ئەمە دەستلەکاردەکێشمەوە."
پێشتر رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی، ڤیدیۆیەکی مات هانکۆک، وەزیری تەندروستیی بەریتانیای لە کاتی ماچکردنی جینای یاریدەدەری بڵاوکردەوە، کە لە 6ـی ئایار تۆمارکرابوون.
وەزیری دهستلهكاركێشاوی بەریتانیا لەبارەی بڵاوبوونەوەی وێنەکانەوە وتی، "زۆر داوای لێبووردن دەکەم، خەڵکم نائومێد کرد".
مات هانکۆک و جینا کۆلادانجێلۆ ژیانی هاوژینیشیان پێکهێناوە و هەریەکەیان سێ منداڵیان هەیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە