پەیامی کورد ... لوبنان بنکە بۆهێرشکردنە سەر ئیسرائیل ناداتە ئێران
بەپێی ڕاپورتی میدیاکان، تاقمێک لە بەرپرسانی دەوڵەتی لوبنان ڕایانگەیاندووە لەئەگەری شەڕوپێکدادان لە نێوان ئەمریکا و ئێران، ئەم ووڵاتە هیچ بنکەیەک بۆ هێرشکردنەسەر ئیسرائیل، ناداتە حزبۆڵڵا نوێنەرەکەی ئێران.
بەپێ ڕاپۆرتی کاتۆلیک (KNA) لەزمانی میدیاکانی ئۆرشەلیم، میشێل عوون، سەرۆککۆماری لۆبنان، لەلایەن کەسانێکی ناوبژیوەوە بەرپرسانی ئیسرائیلی دڵنیا کردووتەوە.
▫️ئەم میدیایانە بەپێی بەڵگەکانی وێبگای ئینتەرنەتی "ئیندیپێندێنت ئارابیا" هەروەها ئاماژەیان کردووە ، ماوەیەک لەمەو پێش کۆبوونەوە گەلێک لە نێوان کاربەدەستانی ئیسرائیلی و لوبنانی لە یوونان و قێبرس، بەڕێوەچووە.
▫️بەپێ ئەم ڕاپۆرتە، سەرۆکۆمار عوون گوتوویە "هاوپەیمانانی حیزبۆڵڵایی ئاگادارمیان کردووتەوە کە ئەم دامەزراوە نایهەوێ هێرش بکاتەسەر ئیسرائیل"
▫️میشێل عوون هەرجۆرە دەستێوەردانی ووڵاتەکەی لە کێشەکانی نێوان تاران و واشینتۆن ڕەتدەکاتەوە و گوتوویەتی: لوبنان خوازیاری ووتووێژە لەنێوان ئەمریکا و ئێران و شەڕ بە قازانجی هیچ لایەنێک نییە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە