ترەمپ بۆ رووسیا: ئامادە بن چونکە مووشەکەکانمان زیرەکن

ترەمپ بۆ رووسیا: ئامادە بن چونکە مووشەکەکانمان زیرەکن

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەڵامی هەڕەشەکانی ڕووسیای دایەوە بۆ خستنەخوارەوەی مووشەکەکانی ئەمریکا لە سووریا و داوای لە رووسیا کرد بۆ ئەم کارە ئامادە بێت.

 

کەمێک لەمەوبەر لە تویتێکدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئاماژەی بە هەڕەشەکانی ڕووسیا بۆ خستنەخوارەوەی مووشەکەکانی ئەمریکا کرد و داوای لە ڕووسیا کرد، خۆی بۆ خستنەخوارەوەی مووشەکەکان ئامادە بکات و  مووشەکەکانی هێزە جەنگییەکانیان بە مووشەکی “جوان و نوێ و زیرەک” وەسف دەکات و رایگەیاند: "رووسیا دەڵێ هەموو ئەو مووشەکانە دەخاتەخوارەوە کە ئاراستەی سووریا دەکرێن، کەواتە ئامادەبە، چونکە مووشەکەکان بەڕێوەن، (مووشەکەکان) تازە و باش و زیرەکیشن. تۆ نابێت هاوبەشی لەگەڵ گیاندارێکی مرۆڤکوژ بە گاز بکەی، کە گەلەکەی دەکوژێت و خۆشیی لە کوشتنیان دێت".

تویتەکەی ترەمپ لەکاتێکدایە رۆژی سێشەممە 10ی نیسان باڵیۆزی رووسیا لە لوبنان رایگەیاند، هەر مووشەکێک بە ئاراستەی سووریا بهاوێژرێت دەیخەنەخوارەوە، هاوکات ئەو شوێنەش دەکەنە ئامانج کە مووشەکەکەی لێوە ئاراستەکراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە