بەپەلە ... تەقینەوەی سەر کاروانی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان بە فەرمانی سوپای پاسداران بووە

بەپەلە  ...  تەقینەوەی سەر کاروانی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان بە فەرمانی سوپای پاسداران بووە

پەیامی کورد   ...   هێرشی تاڵیبان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا بە فەرمانی سوپای پاسداران بووە

 تەقینەوەی ئۆتۆمۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە کابوول، پایتەختی ئەفغانستان، لانیکەم چوار سەربازی ئەرتەشی ئەمریکای بریندار کرد.

▪️ بەپێ ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، بەرپرسەکانی ئەفغانستان ڕایانگەیاند کە ئامانجی ئەم تەقینەوەیە، کاروانێک لە هێزەسەربازییەکانی ئەمریکا بووە.

▪️ گرووپی تاڵیبان بەرپرسایەتی ئەم هێرشەیان لە ئەستۆ گرتووە. ئەم گرووپە بانگەشەیان کردبوو کە لەم تەقینەوە لانیکەم ۱۰ کەس کوژراون، بەڵام ووتەبێژی ئەرتەشی ئەمریکا لە ئەفغانستان گوتی سەربازە ئەمریکاییەکان تووشی برینێکی سووک بوونە.

▪️ ئەم تەقینەوە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە گرووپی تالیبان لە مانگەکانی ڕابردوودا چەندین جار لە گەڵ نوێنەری ئەمریکا لە کاروباری ئەفغانستان، زاڵمای خەلیلزادە، دانووستانیان کردووە.

▪️ ئەندامانی گرووپی تاڵیبان لە ئێستادا بۆ چاوپێکەوتن و وتووێژ لەگەڵ تاقمێک لە سیاسەتمەدارانی ئەفغانستانی سەبارەت بە ئاشتی لەم ووڵاتە، لە مسکۆن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە