هەڵمەتی بڕینی کارەبای زێدەڕۆ لە هەولێر دەستی پێکرد

هەڵمەتی بڕینی کارەبای زێدەڕۆ لە هەولێر دەستی پێکرد

پەیامی کورد    ...   ئەمڕۆ لە شاری هەولێر هەڵمەتی بڕینی كارەبای زیادەڕۆ دەستیپێكرد، نەبەز عەبدۆلحەمید قائیمقامی شارەكەش دووپاتیدەكاتەوە، هەڵمەتەكە بەردەوام دەبێت و هەموو شوێنێك دەگرێتەوە.
دوای كۆتاییهاتنی ئەو مووڵەتەی پارێزگای هەولێر بۆ بەشدارانی كارەبای نیشتمانی دانابوو بۆ لابردنی زیادەڕۆیی سەر كارەبا، ئەمڕۆ تیمە تایبەتەكان دەستیان بە لابردنی كارەبای زیادەڕۆ كرد. 
لەوبارەیەوە نەبەز عەبدۆلحەمید قائیمقامی ناوەندی هەولێر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، ئەو زیادەڕۆییانەی كراونەتە سەر كارەبا، كاریگەری زۆری لەسەر هێڵەكانی كارەبا هەبووە، لەماوەی رابردووشدا خەڵكێكی زۆر سەردانی فەرمانگەكانی كارەبایان كردوە بۆئەوەی پێش هەڵمەتەكە كارەبا زیادەڕۆكانیان ببڕدرێت.
قائیمقامی ناوەندی هەولێر دووپاتیشی كردەوە، هەڵمەتی لابردنی كارەبای زیادەڕۆ بەردەوام دەبێت و هەموو شوێنێك دەگرێتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە