پەیامی کورد ... تەقینەوەی مین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان قوربانیی لێ کەوتەوە
هاووڵاتییەکی کورد لە کاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵ لە بەرزایییەکانی سنووری شاری سەردەشت، بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٦ی نۆڤەمبری ٢٠٢٠، بە هۆی تەقینەوەی مینێکی بەجێماو لە شەڕی هەشت ساڵەی نێوان ئێران و عێراق لە کوێستانی گوندی "پاراستان" کە لە سنووری شاری سەردەشت هەڵکەوتووە، شوانێک بە سەختی بریندار بوو.
ئەو هاووڵاتییە ناوی "ئەحمەد مەمەندی"یە و خەڵکی گوندی ”دەشتە“ سەر بە شاری سەردەشتە.
مەمەندی لەکاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بووە و گوازراوەتەوە بۆ بنکەیەکی تەندروستی لە شاری سەردەشت.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای وەرزی پاییزەوە لانیکەم ٦ هاووڵاتی لە سنوورەکانی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار و یان کەم ئەندام بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە