لە سنووری سلێمانی هاووڵاتییەکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقینەوەی مین گیانی لە دەست دا

لە سنووری سلێمانی هاووڵاتییەکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقینەوەی مین گیانی لە دەست دا

پەیامی کورد... لە سنووری سلێمانی هاووڵاتییەکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقینەوەی مین گیانی لە دەست دا

هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە بە ناوی ئەمیر ساڵحی تەمەن ٣٠ ساڵ، ڕۆژی هەینی ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٢ لە کوێستانەکانی سەر سنووری هەرێمی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمیر ساڵحی خەڵکی گوندی بلەکێ سەر بە شاری بانە لە شاری شارباژێر سەر بە پارێزگای سلێمانی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی باخداری بووە و لە کوێستانی سەر سنووری کانروێ بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست داوە.

شایانی باسە مانگی گەلاوێژی ساڵی پاریش هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز بە ناوی ئیبراهیم بەهرەمەند تەمەن ٣٩ ساڵ لە سنووری شاری پێنجوێن لە کاتێکدا خەریکی شوانی بوو بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە