پەیامی کورد ... لە ئەنجامی هێرشێک بۆ سەر زانکۆیەکی ئەفغانستان ١٩ خوێندکار کوژران
هێرشێكی چه‌كداری كرایه‌سه‌ر زانكۆی كابول له ئه‌فغانستان و 41 كه‌س كوژران و برینداربوون.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند كه هێرشبه‌ره‌كان سێ كه‌س بوون و یه‌كێكیان سه‌ره‌تا بۆمبی به هێزه ئه‌منییه‌كاندا ته‌قاندووه‌ته‌وه و دواتریش هێزه ئه‌منییه‌كان دوانیان كوشتووه.
ئاشكراشیكرد كه له هێرشه‌كه‌دا ١٩ خوێندكار كوژراون و ٢٢ی دیكه‌ش برینداربوون، هێرشه‌كه‌ش كاتێك بووه كه به‌رپرسانی حكومه‌تی چونه‌ته ناو حه‌ره‌می زانكۆ بۆ ئاماده‌بون له پێشانگایه‌كی كتێبی ئێرانی كه له زانكۆكه كراوه‌ته‌وه.
بزوتنه‌وه‌ی تالیبان له‌دوای هێرشه‌كه بێبه‌ریبونی خۆی راگه‌یاند و دوپاتیكرده‌وه كه ده‌ستی ئه‌وانی تێدا نییه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە