شاندی دانووستانکاری پارتی لەگەڵ گۆڕان کۆدەبنەوە

شاندی دانووستانکاری پارتی لەگەڵ گۆڕان کۆدەبنەوە

پەیامی کورد  ...   شاندی دانووستانکاری پارتی گەیشتە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی و لەگەڵ شاندی ئەو بزووتنەوەیە کۆدەبنەوە

کۆبونەوەی ئەمڕۆی شاندى پارتى و گۆڕان لە سلێمانى یەکەم کۆبونەوەى شاندى هەردوولایەیەکانە و ، دواى دەستپێکردنى هەنگاوەکانى پەرلەمان بۆ هەموار کردنى پرۆژەیاساى سەرۆکایەتى هەرێم و دەستپێکردنى هەنگاوەیاساییەکان بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەت.

بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان خاوه‌نی 12ی كورسی په‌رله‌مانی كوردستانه‌ و له‌ 18ی مانگی شوباتی ئه‌مساڵ رێككه‌وتنێكی سیاسی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان واژۆكرد بۆ به‌شداریكردنی له‌ كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت.

به‌پێی رێکكه‌وتنه‌كه‌ی گۆڕان، جێگرێكی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ و به‌ڕێوه‌به‌رێکی گشتی له‌كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێده‌درێت و یه‌كێك له‌ وه‌زاره‌ته‌كان سیادی ده‌بێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە