لەسەر ئاستی باڵا شاندی پارتی و یەکیتی لە باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌ پیرمام کۆدەبنەوە

لەسەر ئاستی باڵا شاندی پارتی و یەکیتی لە باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌ پیرمام کۆدەبنەوە

پەیامی کورد    ...    لەسەر ئاستی باڵا شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌ پیرمام کۆدەبنەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار له‌ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ، راگەیاند، بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندێکی مەکتەبی سیاسی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان سەردانی مەکتەبی سیاسی پارتی بکەن و لە لایەن هەریەکە لە فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی مەحموود محەمەد و هۆشیار زێباری پێشوازییان لێ بکرێت.

ئەوەش دەرەنجامی درێژەی کۆبوونەوەکانی نێوان هەردوو حزبە، سەبارەت بە کۆی پرسەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و پرسی چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە