پەیامی کورد ... لەسەر ئاستی باڵا پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان کۆدەبنەوە و چەند پرسێک لە نێوانیاندا تاوتوێ دەکرێ.
سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ەوە ڕایگەیاند : پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی مەکتەبی سیاسی پارتی لە پیرمام دەکەن و کۆدەبنەوە و ئێستاش شاندەکەی بزووتنەوەی گۆڕان بە سەرپەرشتی عومەری سەید عەلی رێکخەری بزووتنەوەکە، گەیشتە مەکتەبی سیاسی پارتی لە پیرمام.
شایانی باسە کۆبوونەوەی هەردوو شاند لەسەر چەند تەوەرێک دەبێت، کە پێشتر لە ١٨ی شوباتی ئەمساڵ هەردوولا رێککەوتنێکیان لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێ واژوو کرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە