هێزەکانی ئەمریکا گەڕانەوە فڕۆکەخانەی سەربازی سرین

هێزەکانی ئەمریکا گەڕانەوە فڕۆکەخانەی سەربازی سرین

پەیامی کورد    ...    هێزەکانی ئەمریکا گەڕانەوە فڕۆکەخانەی سەربازی سرین .

بە پێی هەواڵی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ، دوای ئەوەی رۆژی ٢٨ی تشرینی یەکەم هێزەکانی ئەمریکا فڕۆکەخانە و بنکە سەربازییەکانیان لە باکووری سووریا کشاندەوە و دواتر دۆناڵد ترامپ لە بڕیارەکەی پاشگەزبوەوە، ئەمڕۆ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش گەڕانەوە فڕۆکەخانەی سرین، کە لە کۆبانێ-یە و شوێنی گوستنەوەی کەرەستەی سەربازی و پێداویستی لۆجستی هێزەکانی ئەمریکا بو بۆ باکووری سووریا. 

ئاماژەی بەوەشکردوە، هێزێکی دیکەی ٥٠٠  سەربازی گەڕاونەتەوە بۆ بنکەی قەسرکی لەسەر رێگەی نێودەوڵەتی M4 کە دەکەوێتە نێوان تل تەمر و تل بیدەر کە رێگای هاوبەشی نێوان قامشلۆ-سنووری عێراق- حەلەبە.

ئەوەش خراوەتەڕو، لە ماوەی پێنج رۆژی رابردودا ژمارەیەک فڕۆکە سەربازی لە فڕۆکەخانەی سریندا نیشتونەتەوە و ژمارەیەک کەرەستەیان لە پێداویستی لۆجستی و عەسکەری ئەمریکی لەگەڵ خۆیان بۆ پاڵپشتی هێزەکانیان لە باکووری سووریا هێناوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە