پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى و جینین پلاسخارت دۆخى عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15/9/2020 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له جێنین پلاسخارت نوێنه‌رى سكرتێرى گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پرۆسه‌ى سیاسى و دۆخى عێراق به‌گشتى و دوایین پێشهاته‌كانى گفتوگۆى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵى عێراقیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان تاوتوێ كرد.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به ڕۆڵى ئه‌رێنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد و دووپاتى كرده‌وه كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌توانێت هاوكاریى عێراق بكات له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه و ته‌حه‌دیاتى به‌رده‌مى.
سیستمى فیدراڵى له عێراق، پرسى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر، جموجووڵه‌كانى داعش و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە