فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا لەبارەی ئێرانەوە راگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە

فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا لەبارەی ئێرانەوە راگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە

پەیامی کورد... فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا لەبارەی ئێرانەوە راگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە


فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا رایانگەیاند، ئەگەر ئێران پابەند نەبێت بە بڕیارەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە سزای توندی ئەو وڵاتە دەدن. دەشڵێن، "وتەکانی ئێران لەبارەی پیتاندنی یۆرانیۆمەوە جێگای باوەڕنین."


لە راگەیاندراوێکی هاوبەشدا ئەو سێ وڵاتە باسیانلەوەشکردووە پەرەسەندنی بەردەوامی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئیران پرسێکی جددییە و چاوڕێدەکەن ئەو وڵاتە بە زوترین کات خاڵەکانی رێککەوتنەکەی لەگەڵ ئاژانسی ئەتۆم جێبەجێ بکات.
لیستی هاوبەشی مامۆستایانی کوردستان: دابەشكردنی موچە بەم شێوازە بەردەوام بێت هەڵوێستمان دەبێت
باسیان لەوەشکردوو، هیچ پاساوێک نییە بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم لە لایەن ئێرانەوە وئەو هەنگاوەش ئێران نزیکدەکاتەوە لە ئەنجامدانی چالاکی بەرجەستە بۆ دەستگەیشتن بە چەکی ئەتۆم.


ئەوەشیان خستووەتەڕوو، بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و نیازەکانی لە پیتاندنی یۆرانیۆم کە خۆی بە ئاشتی ناوزەندی دەکات هەڕەشەیەکی گەورە و روونە لەسەر ناوچەکە و ئاسایشی جیهان و پێویستە ئێران پابەندی رێککەوتنەکان بێت.



 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە