٢١ میلیۆن دۆلار بۆ ٣٨ ساڵ بەندکردنی بەهەڵە

٢١ میلیۆن دۆلار بۆ ٣٨ ساڵ بەندکردنی بەهەڵە

لە کالیفۆرنیا پیاوێکی تەمەن 71 ساڵ، پاش  ٣٨ زیندانی دەردەکەوت بێ تاوانە.

بەگوێرەی هەواڵێکی  ئاژانسی "رۆیتەرز" لە ساڵی 1978 پیاوێک بەناوی " کرێگ کۆڵی "  بە تۆمەتی کوشتنی خۆشەویستەکەی پێشووی رۆندا و کوڕەکەی دۆناڵدی تەمەن 4 ساڵ لە شوقەکەی خۆیاندا دەستگیردەکرێت.

پاش لێکۆڵینەوە دادگا سزای زیندانی هەتایی بەسەردا دەسەپێنێت، بەڵام پاش 39 ساڵ و جەختکردنەوەی تاوانبار لەسەر بێ تاوانی، دواجار بە بەڵگە دەردەکەوێت کە ئەو تاوانەی ئەنجامنەداوە، لە بەرامبەریشدا بڕی 21 ملیۆن دۆلاری وەک قەرەبوو پێدەبەخشرێت.

ئێریک لوویت سەرۆکی شارەوانی ئەو ناوچەیە لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت "هەرچەندە هیچ شتێک قەرەبووی ئەو چیرۆکە ناخۆشەی ژیانی بۆ ناکاتەوە، بەڵام ئەوە باشترین رێگا بوو".

کۆڵی کۆنەسەربازی شەڕی ڤییتنام ە مایک بیندەر کە هاوڕێی نزیکی کۆڵی و لێکۆڵەری پۆلیس بوو لە رابردوودا، ووتی "کاتێک کۆڵی ئازادکرا، یەکەم داواکاری لە بەرپرسان ئەوەبوو، کە دووبارە دۆسیەی زیندانییەکان بهێننەوە و لێکۆڵینەوەیان بۆ بکەن، چونکە رەنگە بێ تاوانی زۆر تێدابێت".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە