پەیامی کورد ... کۆریای باشوور هەواڵ لە نەمایشی سەربازی و پەردەلادان لە مووشەکگەلی بالێستیک ی دوورگە پەیما لە کۆریای باکوور دەدات .
ئەرتەشی کۆریای باشوور ڕایگەیاند کە نیشانەگەلێک بوونیان هەیە کە کۆریای باکوور لە سەرەتای ڕۆژی شەممە وە بە بۆنەی ٧٥ یەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی حێزبی کرێکارانی حاکم ، نەمایشی سەربازی لەگەل نەمایشی چەکگەلی ستراتیژیکی نوێی بەڕیوەبردووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆیتەرز ، سەرۆکی کۆمیتەی هاوبەشی کۆریای باشوور لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : وا پێدەچێت کۆریای باکوور لە کاتی ئەم نەماشەیەدا کەل و پەل و کارمەندی سەربازی بەرفراوانی بەسیج کردبێ .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە میدیاکانی دەوڵەتی کۆریای باکوور لەمبارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بڵاو نەکردووەتەوە .
بە پێ ئەم ڕاپۆرتە ، ماوەی هەفتەها وێنە سەتەلایتییەکان نیشان دەدەن کە هەزاران سەربازی کۆریای باکوور خەریکی ڕێپێوانن و بەرپرسانی کۆریای باشووری ش ووتوویانە کە کۆریای باکوور لە مووشەکێکی دوورگەپەیمای نوێی (ICBM) یا خود مووشەکێکی بالێستیکی ژێردەریایی نوێی (SLBM) پەردە لادەدات .
دواهەمین جارێک کە کۆریای باکوور نەمایشی سەربازی خۆی بە شێوەی زیندوو لە تەلەفزیۆنەوە بڵاوکردەوە ساڵی ٢٠١٧ بووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە