پەیامی کورد … تایوان/ لادانی شەمەندەفەر لە هێڵی ئاسن ٣٦ کوژراوی لێکەوتەوە
لەڕووداوێکی شەمەندەفەردا لە تایوان ٣٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٢ کەسیش برینداربوون.
ڕووداوەکە، بەهۆی لادانی شەمەندەفەرەکەبوە لە هێلەکەی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتی تایوان لە نزیک تونێلێک ڕوویداوە.
وەزارەتی گواستنەوەی تایوان بە سیریا نیوزی ڕاگەیاندووە، لە ڕووداوەکە زیاتر لە ٣٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٢ کەسیش برینداربوون.
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردوە کە، شەمەندەفەرەکە لەگەڵ دەرچونی لە ڕێرەوەکەی، خۆی بە دیواری تونێلەکەدا کێشاوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە