پەیامی کورد... وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە: هێڵی شەمەندەفەر سلێمانیش دەگرێتەوە
وەزارەت ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون ڕایگەیاند، پرۆژەی هێڵی شەمەندەفەر لە قۆناغی خوێندنەوەی بەهای ئابووریدایە، پرۆژەکە دوای جێبەجێکردنی شاری سلێمانیش دەگرێتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگرین عەبدوڵڵا بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون ڕایگەیاند، دامەزراندنی تۆڕی شەمەندەفەر لە هەرێمی کوردستان لە قۆناغی خوێندنەوەی بەهای ئابووریدایە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرکاتێک پرۆژەکە جێبەجێ بکرێت، تۆڕەکە لە باکووری هەرێمی کوردستان تاوەکوو باشووری دەبێت بە شاری سلێمانییەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە