پەیامی کورد ... بە پێی هەواڵی سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ناوی ئەو وەزارەت و شوێنانەی ئاشكراكردووە كە پێش جەژنی قوربان مووچەی مانگی ئایاری 2019 وەردەگرن.
ئەو سەرچاوەیە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاشكرایكردووە ، بڕیارە لە پێش جەژنی قوربان، لە نێوان ٥ بۆ ٧ی مانگی داهاتوو، دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری ئەمساڵ دەستپێبكات و تیایدا هێزەكانی 70 و 80 و سێ وەزارەت مووچە وەردەگرن.
بەگوێرەی هەواڵی ئەمسەرچاوەیە، یەكەم وەزارەت كە مووچەی پێدەدرێت رۆژی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دەبێت، پاشان مووچەی یەکەی 70و 80دابەشدەکرێت.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی ئەو خشتەیەی بڕیاری لێدراوە هەریەك لە وەزارەتەكانی پەروەردە و وەزارەتی دارایی و ئابووری پێش جەژن مووچەی مانگی ئایار وەردەگرن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە