ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی : ڕووسیا " هەڵە ناباوەڕانەکانی " ناتۆ ئاشکرا دەکات

ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی  : ڕووسیا " هەڵە ناباوەڕانەکانی " ناتۆ ئاشکرا دەکات

پەیامی کورد      ...     ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی  : ڕووسیا " هەڵە ناباوەڕانەکانی " ناتۆ ئاشکرا دەکات  

دۆزینەوەی سەرکەوتووانەی فڕۆکەگەلی سەربازی ئەمریکی لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕووسی ژمارەیەک لە هەڵە ناباوەڕانەکانی ناتۆ ئاشکرا دەکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم باوەڕە لە مەقالەی تۆم ڕۆگان ، ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی بۆ گۆڤاری " واشینتۆن ئێگزمینەر " ووتراوە .

ئەم ڕۆژنامەنووسە لە مەقالەکەی خۆیدا دوو ڕووداوی هاوشیوە کە لە ٢٨ی ئۆگۆست لە سەر دەریای باڵتیک و ڕەش ڕوویدا ، خستوەتە بەر لێکدانەوە و شرۆڤەکردنەوە . لە هەر دوو حاڵەتدا ، فڕۆکە سەڕکەرەکانی ڕووسی سۆخۆی ٢٧ی بۆمب هاوێژەکانی جۆری B-52 هێزی ئاسمانی ئەمریکای کە بە سنووری ڕووسیا نزیک بوونەتەوە دۆزیوەتەوە و بەدواداچوونیان بۆ کردووە .

ڕۆگان بە ڕەخنەی تووند لە فەرماندەکانی هێزی ئاسمانی ناتۆ لە ئەورووپا ، ڕایگەیاند ناتۆ تووشی هەڵەی جێگای باوەڕ نەکردن بووە و " هەژمارەکانی تاکتیکی زۆر هەڵە " ئەنجام داوە . بە ووتەی ئەم ڕۆژنامەنووسە ، ڕووسیا بە تایبەت لە فڕینەکانی ناتۆ لە نزیکی کالینینگراد و سنووری ڕۆژهەڵاتی خۆی حەزی پێ ناکات . هەر لەم پەیوەندییەدا ، ئەو سەری سووڕ ماوە کە بۆچی بۆمب هاوێژەکانی ئەمریکی بێ ئەوەی هاوڕایەتی فڕۆکە شەڕکەرەکان دەفڕێت ، هەرچەندە بە ووتەی ڕۆگان ، ناتۆ دەبێ ، " مەترسی باڵای " دۆزینەوەی جێ پێی B-52 لە لایەن فڕۆکەکانی ڕووسی یەوە پێس بینی دەکرد .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە